جیهان

سوپای ئێران: بە هەمو توانامانەوە بەرگریی دەکەین و جەنگی ئێستا بۆ سەرکەوتنە

نهانیوز-هەواڵەکان

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ڕایگەیاند" ئیسرائیل سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، بۆیە ناچار بوە راستەوخۆ ئەمریکا بکێشێتە نێو جەنگەکەوە، وتیشی: جەنگی ئێستای ئەوان بۆ سەرکەوتنە".

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ناسراو بە ئەرتەش، لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەکەی رایگەیاند" ئەو هەوڵانەی لەم چەند رۆژەدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیەوە دراون سەرکەوتو بون، بۆیەش ئیسرائیل  ناچار بوە راستەوخۆ ئەمریکا بکێشێتە نێو جەنگەکەوە".

ئاماژەى بەوەش کرد، بە هەمو توانایەکیانەوە بەرگریی لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکى کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، جەختیشی کردەوە لەوەی، جەنگی ئێستا بۆ سەرکەوتنە.

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران داواشی لە سەرجەم فەرماندەکانی سەر بە سوپاکەی کرد، لە ماوەی جەنگدا، سەرجەم پلانەکانی شەڕ وەکو خۆی جێبەجێ بکەن، بۆئەوەی سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنین.

2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.