وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چاوەڕوانی تایبەتمان لە ڕوسیا هەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" ئێران تا ئێستا پرۆسەی دیپلۆماسی رانەگرتوە"، وتیشی" ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ڕوسیا، چاوەڕوانییەکی تایبەتی لەم وڵاتە هەیە".
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" تاران هەر لەسەرەتاوە جەختی لەسەر دیالۆگ و دیپلۆماسی کردوەتەوە و ئەم ڕێبازە نابێ وەک نیشانەی لاوازی سەیر بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" ئێران لە کاتی پڕۆسەیەکی دیپلۆماسی و دانوستانەکان، لەلایەن ئیسرائیل و بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، هێرشیکرایەسەر".
وتەبێژەکە وتیشی" ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ڕوسیا، چاوەڕوانییەکی تایبەتی لەم وڵاتە هەیە و پێشبینی دەکات روسیا رۆڵی جددیتر بگێرێت".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە، کە ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست ناوچە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج، لەبەرامبەردا ئێران بە وردبینییەوە تەنها ئامانجی سەربازی تایبەت دەکاتە ئامانج.
|