جیهان

سوپای پاسداران: ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ناوچەی پارچین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تاران

نهانیوز-هەواڵەکان

شەوی ئیسرائیل و ئێران لە ڕۆژی 11هەمیدا بەردەوامە، شەوی ڕابردو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین ناوچەیان لە ئێران بۆردومان کرد لە بەشیک لە شارە کوردییەکانیشی گرتەوە. 

سوپای پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاوی کردوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردوەتە سەر ناوچەی پارچین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تاران، بەڵام سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەرکەوتووانە توانیویانە بەرپەچی هێرشەکان بدەنەوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە کە شەوی ڕابردو 20 فڕۆکەی جەنگی زیاتر لە 30 ئامانجیان لە کرماشان، هەمەدان و تاران  بۆمباران کردوە و لە هێرشەکاندا کۆگای موشەک و سەکۆی هەڵدان لەگەڵ سیستەمی ڕادار، ناوەندی چاودێری مانگی دەستکردیان لەناوبردوە.

پێشتریش محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری تاران بە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبو، ئیسرائیل لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا، هێرشی کردووەتە سەر 200 شوێن لە ناوەندی تاران، کە بەهۆیانەوە 200 کەس کوژراون و 877 کەسیش بریندار بون، بەڵێ‌م ئاماری قوربانیانی سەرتاسەری ئێران تا ئێستا گەیشتوەتە زیاتر لە چوار هەزار کەس.

2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.