جیهان

بریار لە داخستنی گەرووی هورمز درا

نهانیوز-هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی ئێران رایگەیاند، کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران، داخستنی گەرووی هورمزیان پەسەند کردوە.

ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، و فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پەرلەمان گەیشتووەتە بڕیارێک بۆ داخستنی گەرووی هورمز، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بریاری کۆتایی دەدات.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران ڕاگەیاندووە، ئەم بابەتە لە بەرنامەی کاردایە و هەرکاتێک پێویست بکات،  بریاری جێبەجێکردنی دەدرێت.

هاوکات پێشترعەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا گەرووی هورمز دادەخرێت. 

لە 13ی حوزەیران و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە،چەندین جار لە لایەن لێپرسراوانی ئێرانەوە،هەرەشەی داخستنی گەرووی هورمز کراە.

گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی ستراتیژییە لە نێوان کەنداوی فارس و دەریای عومان و یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی کەشتیوانی لە جیهاندا.

ڕۆژانە زیاتر لە 21 ملیۆن بەرمیل نەوت و نزیکەی یەک لەسەر سێی هەناردەکردنی غازی سروشتی شل بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت.

بۆ کۆتا بڕیار لەسەر داخستنی گەرووی هورمز چاوەڕوانی خامنەئی دەکرێت. 


2025-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.