ئەمشەو لە سەر داوای ئێران، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، سێیەم کۆبوونەوەی خۆی لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران ئەنجام
دەدات.
بڕیارە
ئەمڕۆ یەکشەممە،22ی حوزەیرانی2025 کاتژمێر
10ى شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی
بەپەلە ئەنجامبدات، ئەوەش دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە لەپاش هەڵگیرسانی
جەنگی ئیسرائیل و ئێران.
بەگوێرەی
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئێران بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان
کردوە، کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات، ئەوەش لە وەڵامی ئەوەی کە بە کردەوەیەکی
دەستدرێژیی ئاشکرا و نایاسایی لەلایەن ئەمریکا" ناوی بردوە.
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەشكردوە، ئەو کارەی ئەمریکا، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، یاسای ئاژانسەکە و چەندین بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
سهرلهبهیانی ڕۆژی یهكشهممه، دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا ڕایگهیاند، سوپای ئهمریكا هێرشێكی زۆر سهركهوتووی بۆ سهر سێ شوێنی ئهتۆمی ئێران ئهنجامداوه، لهنێویاندا دامهزراوهی پیتاندنی یۆرانیۆمی ژێرزهمینیی فۆردۆ
|