جیهان

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: توانیمان بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەناو ببەین

نهانیوز-هەواڵەکان

پیت هێگسیس، وەزیری بەرگریی  ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی دەرکرد کە پێشتر هیچ سەرۆکێک بوێری دەرکردنی ئەم بڕیارەی نەبو، دەشڵێت" ئێران وەلام بداتەوە هێرشی قورستری دەکەینە سەر".

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سەبارەت بە هێرشی سەر ئێران ڕایگەیاند "هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران زۆر سەرکەوتو بوون و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان بە تەواوەتی لەناو برد." 

وتیشی: لە هێرشەکەدا گەلی ئێران و هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆمباران نەکراوە، تەنها سێ بنکەی ئەتۆمی کە ئەوانیش، نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان بوون."

وەزیری بەرگری ئەمریکا راشیگەیاند"دۆناڵد ترەمپ  فەرمانێکی دەرکرد کە پێشتر هیچ سەرۆکێک بوێری دەرکردنی ئەم بڕیارەی نەبو، هۆشداریشیدا لەوەی  لە ئەگەری هەر وەڵامدانەوەیەک لە لایەن ئێرانەوە، زۆر بە توندی لێیان دەدەینەوە."

پیت هێگسیس، وتیشی"دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پیاوی ئاشتییە و دەیویست کێشەکە لە ڕێگەی گفتوگۆیەوە چارە بکرێت، بەڵام ئێران بوو کە پێشنیازەکەی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکە قبووڵ نەکرد." 

 
2025-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.