سوپای پاسداران: ئەمەریکا خۆی خستە هێلی پێشەوەی دوژمنایەتیمانەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت،: ئەمەریکا خۆی خستە هێلی پێشەوەی دوژمنایەتیی ئێران ، دیشڵێت" چاودێریی ئەو پێگانە دەکەین کە فڕۆکەکانی ئەمەریکای لێوە فڕیون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پاسداران ڕایگەیاند" ئەمەریکا بە هاوبەشیی لەگەڵ ئیسرائیل، تاوانێکیان دژ بە ئێران کرد. هێرشە سەربازییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر پرۆژە ئەتۆمییەکان دژ بە بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەی دژ بە بڵاوکردنەوەی ئەتۆمییە."
سوپای پاسداران دەشڵێت" ئەمەریکا خۆی خستە هێلی پێشەوەی دوژمنایەتیی ئێران و پرۆژە ئەتۆمییەکەی کە بەمەبەستی ئاشتی بەرهەم دەهێنرێت".
سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت" ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆیی" بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و دەشبێت چاوەڕێی وەڵامی سەخت و ئازاراوی بکەن".
ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکەی ئەمەریکا هانیان دەدات بڕیاری وا بدەن لە چاوەڕوانی ئەواندا نەبێت، ئەوەش تەنها بۆ بەرگریی لەخۆ کردن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراویکدا ئاشکرای کرد کە سێ ناوەندی ئەتۆمی ئێرانیان لە نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان کردووەتە ئامانج.
|