جیهان

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز: ململانێکان لە ناوچەیەکدا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی

نهانیوز-هەواڵەکان

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانە لە بەکارهێنانی هێز لەلایان ئەمریکاوە دژی ئێران و داواش لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، گرژییەکان کەم بکەنەوە و پابەندی ئەرکەکانیان بن. 

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز،ڕایگەیاند" نیگەرانە لە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران و دەشڵێت، ئەمە هەڵکشانێکی مەترسیدارە لە ناوچەیەکدا و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی بەوەشکرد" مەترسییەکان ڕو لە زیادبون دەکەن کە وادەکات ئەم ململانێیە بەخێرایی لە کۆنترۆڵ دەربچێت، و دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە و جیهان دەبێت".

گۆتێرێز داوا لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، گرژییەکان کەم بکەنەوە و پابەندی ئەرکەکانیان بن بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی دیکە.

 
2025-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.