جیهان

ئێران: لە هیچ بارودۆخێکدا چالاکییە ئەتۆمییەکان راناگرین

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری ئێران دەلیت، ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ ناکەین کە پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ 0% سنووردار بکرێت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، هەرگیز ناچینە ژێر باری پێشنیازەکانی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، پزیشکیان بە هاوتا فەرەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، ئێران دەستبەرداری مافی بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی نابێت، ئەویش بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی خۆیەتی ئەو کارە بکات.

باسی لەوەشکردووە، کە وەڵامەکانیان لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل توندتر و وێرانکارانەتر دەبێت.

ماکرۆن ڕایگەیاندبوو، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا داوای کردووە، ئێران گەرنتی بدات لەوەی ئامانجی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئاشتیانەیە.


2025-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.