نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێى هەواڵێکى فۆکس نیوز، ئەمڕۆ جوڵەى شەش فڕۆکەى بۆمب هاوێژى بى 2 تۆمارکراوە کە لە بنکەى ئاسمانى گوام لە زەریاى هێمنەوە بەئاراستەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جوڵاون.
فۆکس نیوز دەشڵێت "فڕۆکە بۆمب هاوێژەکان دوای چەند خولەکێک لە فڕینیان لە شاشەی ڕادار دیارنەماون و دەوترێت بەرەو بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە دوورگەی گوام دەفڕن".
هەروەها، داتا ئاسمانییەكان دەریدەخەن، فڕۆكەكان لە ئاسماندا سوتەمەنییان وەرگرتووەو وا دەردەكەوێت بارەكەیان قورسەو پێدەچێت بۆمبی سەنگەرشكێنیان هەڵگرتبێت.
بەپێی داتای دەزگاکانى بەدواداچوون بۆ فڕین و گەشتە ئاسمانییەکان لەچەند رۆژى رابردودا جووڵەی بەرفراوانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمارکراوە، یەکێک لەو وڵاتانەشى زۆرترین فڕۆکەى لێوە فڕیوە بەڕیتانیایە.
پێشترسکاى نیوز رایگەیاند، لە نێوان رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممەى رابردوودا گەشتى 52 فڕۆکەی سەربازی ئەمریکی بینراون کە بەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوون.
هەر لە تۆماری گەشتى فڕۆکەکاندا دەریدەخات کە فڕۆکەی ئێف-22 ڕاپتۆر لە نێو ئەو فڕۆکانەدایە کە بۆ ئەودیوی زەریای ئەتڵەسی نێردراون، هاوکات هێڵکارى جوڵەى 12 فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 گیراوە کە لە بەریتانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوون.
جموجۆڵی فڕۆکە سەربازییەکان لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا هاوکاری ئیسرائیل بکات لە ململانێکانی لەگەڵ ئێراندا یاخود نا.
له سهرهتای 13ی حوزەیرانی ئهمساڵهوه، ئیسرائیل هێرشی، بۆ سهر ئێران دهستپێكردوه، لهوانه بۆردومانی دامهزراوه ئهتۆمییهكان و بنكه موشهكییهكان و تیرۆركردنی سهركرده سهربازییهكان و زانایانی ئهتۆمی.
ئێرانیش بە نوێترین مووشەکەکانی هێرشی چری بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوەو زیانی گەوەرەی پێگەیاندوە.