ئەردۆغان: نەتانیاهۆ ململانێ لە ناوچەكە فراوان دەكات و هیتلەری ئەم سەردەمەیە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای دەکات کە نەتانیاهۆ هاوشێوەی هیتلەر جیهان بەرەو کارەسات دەبات، وتیشی"ڕێگە نادەن سنورەکانیان جارێکی دیکە دەستکاری بکرێت".
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 لە کۆبوونەوەی وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ پشتیوانی لە ئێران رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، وتارێکی زۆر توندیژی دژ بە ئێسرائیل خوێندەوە،و نەنانیاهۆی بە هێتلەر ناو برد و وتی" بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنكارانەیە دەكەین كە ئیسرائیل دەیكاتەسەر ئێران. "
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە ش کرد تەماحە زایۆنیستییەکانی نەتانیاهۆ هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە جگە لە ڕاکێشانی جیهان بۆ کارەسات، هاوشێوەی ئەوەی 90 ساڵ لەمەوبەر هیتلەر هەڵگیرساندبوو.
ئەردۆغان وتیشی" هەوڵەکانیان دژ بە ئیسرائیل لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت، سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: وەک تورکیا ڕێگە نادەن سنورەکانیان بە خوێن دابرێژرێتەوە و بە سایکس پیکۆیەکی نوێ دەستکاری بکرێت".
ناوبراو جەختی لەوەکردەوە کە نەتانیاهۆ ململانێ لە ناوچەكە فراوان دەكات و گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی ناوچەییدا.
وتیشی" چارەسەری دوو دەوڵەت كلیلی كۆتایهاتنی سەرجەم كێشەكانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، پیلانگێڕیی و سیستەمێكی نوێ هەیە كە هاوكاتە لەگەڵ یادی 100 ساڵەی سایكس پیكۆدا، ئێمە رێگە بەمە نادەین."
سەرۆکی تورکیا ئاشکرای کرد کە دەبێت بەر بە سیاسەتە فراوانخوازییەكانی ئیسرائیل بگیرێت وجەختی کردەوە کە گەشبینن بەوەی ئێران سەردەكەوێت.
|