تێچوی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئاشکرابوو
نهانیوز-هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگ لە ماوەی مانگێکدا تێچووی جەنگ بۆ ئیسرائیل دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران خەرج دەکات.
بەگوێرەی زانیاریێەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، تێچووی یەک مانگ شەڕ لە ئێران دەتوانێت بگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە شارەزایان کە ناویان نەهێنراوە، ئاماژەی بەوە کردووە؛ تێچووی ڕێگریکردن لە مووشەکەکان ڕەنگە بگاتە 200 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم خەرجییانە دەتوانێت توانای ئیسرائیل بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ ئێران لەبار ببات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هەشت رۆژ لە جەنگی ئێران و ئیسرائیل تێپەریوە و لەو ماوەیەدا دوو لایەن بەردەوامن لە بۆردومانکردنی یەکدی و هاوکات زیاتر لە 600 کەس لە ئێران و 23 کەسیش لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
|