ئـ.ـێران ئامادەیی دەربڕی و مەرجێكی راگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا رایگەیاند، هەر كاتێك هێرشەكان وەستا دەست بە دانوستاندن دەكەینەوە.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا رایگەیاند هەر كاتێك هێرشەكان وەستا دەست بە دانوستاندن دەكەینەوە و ئێران ئامادەیە جارێكی تر بیر لە رێكارە دیپلۆماسییەكان بكاتەوە، توانا بەرگرییەكانیشی قابیلی دانوستان نییە.
وتیشی، "نیگەرانین لە بێ هەڵوێستیی یەكێتیی ئەوروپا لەبەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە و بە مافی خۆمانی دەزانین پارێزگاری لەسەروەریی خاكی ئێران بكەین".
راشیگەیند، ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی جددیمان كرد و پێشتر لەسەروبەندی دانوستاندا بووین و ئیسرائیل خیانەتی كرد و هێرشی دەستپێكرد.
پێشتریش عەباس عێراقچی، بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەى راگەیاند، بۆ هیچ دانوستانێک ئامادەنین، لە کاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامبن، وتیشى "پاش بەرگرییەکەمان بەرامبەر ئیسرائیل، وڵاتان خۆیان لەم دەستدرێژییە بەدوورگرتووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پرۆگرامە ئەتۆمییەکەمان تەواو ئاشتییانەیە، دەشڵێت،" بەردەوام دەبین لە بەگریکردن لە خۆمان لە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل ".
|