ئاژانسی وزەی ئەتۆم مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر ماددەی ئەتۆمی تێدایە و هەر هێرشکردنە سەری مەترسیی گەورە دروستدەکات.
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ هەینی لە میانەی وتەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكان ڕایگەیاند، هیچ تیشکێکی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانی ئێرانەوە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر "دەرئەنجامی کارەساتباری" دەبێت و هەرگیز نابێت هێرش بكرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان.
رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر ماددەی ئەتۆمی تێدایە و هەر هێرشکردنە سەری مەترسیی گەورە دروستدەکات.
ئاشکراشیکرد، کۆگای یۆرانیۆمی ئێران تا ئەم کاتە پارێزراوە و گەرەنتیکراوە، بەڵام بە گشتیی هێرشەکان زیانیان بە ئاسایش و سەلامەتی وێستگە ئەتۆمییەکان گەیاندووە.
جەختیشیکردەوە، هەتا ئێستا هیچ تیشکێکی مەترسیدار لە هەوادا بوونی نییە کە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی دروستبکات و لە چاودێریی کردنی دۆخەکەش بەردەوامین.
|