جیهان

ئێران هێرشیکردەوە سەر حەیفا و زیانێکی گەورەی پێگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی سوپای ئێران هێرسیکی چڕی بۆ سەر بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و  کەناڵی 14 ی ئیسرائیلیشی لە شاری حەیفا کردە ئامانج.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هەر وەک چۆن پێشتر هۆشداریی لەبارەوە درابوو، ئێران بە مووشەکی سیجیل 3، کەناڵی 14 ی ئیسرائیلی لە شاری حەیفا کردە ئامانج.

تەندروستیی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی حەیفادا 17 کەس برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

بەگوێرەی میدیاكان، لە حەیفا دو برینداری سەخت هەبوە، جگە لە برینداربونێكی سەختی دیكە لە شارۆچکەی شێفا-عەمر. هەروەها باسیان لێدانی ڕاستەوخۆی قوتابخانەیەک لە تەلئەبیب کردوە.

هێرشەکە لە تۆڵەی ئەو هێرشەبوو کە لە چەند شەوی رابردوودا ئیسرائیل کردییە سەر دوو تەلەفیزیۆنی ئێرانی.

هاوكات لەگەڵ ئەم هێرشە نوێیەی ئێران، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "ڕژێمی زایۆنیستی (ئیسرائیل) هەڵەیەکی گەورەی کرد، هەڵەیەکی گەورە، هەڵەیەکی كە دەرئەنجامەکانیش ئینشائەڵا، بەدبەختی دەکات".

 
2025-06-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.