جیهان

ئیران کامێرا ئەمنییەکانی ئیسرائیلی هاک کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاژانسی هەواڵی  بلومبێرگ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری کامێرا ئەمنییەکانی ئیسرائیلی هاککردوه‌ ، ده‌شڵێت، ئێران تادێت کامێرای ئەمنیی پەیوەست بە ئینتەرنێت دەکاتە ئامانج.

بلومبێرگ نیوز ئاشکرای کرد، ئێران هاککردنی کامێرا تایبەتەکانی چاودێری لە ئیسرائیل و ئەو ئامێرانەی بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری سەبارەت بە جموجوڵەکان و سیخوڕیکردنی تەلئەبیب.

بلومبێرگ لە زاری وتەبێژی دەسەڵاتی نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ئێران تادێت هەوڵدەدات کامێرای پەیوەست بە ئینتەرنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و پلاندانانی سەربازی بەکاربهێنێت.

ڕافائیل فرانکۆ، جێگری پێشوی بەڕێوەبەری گشتیی دەسەڵاتی نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی هۆشداریی دا و وتی، "کامێرای ماڵەوەتان بکوژێننەوە یان دەستبەجێ پاسۆردەکانیان بگۆڕن".

ئەوە یەکەمجار نییە کە لایەنەکان لەگەڵ ئیسرائیل کامێرای چاودێری بۆ مەبەستی سیخوڕی بەکاربهێنن.
2025-06-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.