جیهان

ئەمرۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی راگرتنی شەر بەرێوە دەچێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ لە جنێفی سویسرا، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت ووەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 20ی حوزەیرانی2025 عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە جنێڤ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبێتەوە. عێراقچی دەڵێت:لە جنێف تەنیا لەسەر دۆسێی ئەتۆمی ئێران قسە دەکەین.

هاوکات میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردوەتەوە، کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا لە ژنێڤ کاتژمێر 5:30خولەکی پاشنیوەڕۆ  بە کاتی تاران دەست پێدەکات.

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی، ئەم کۆبوونەوەیە، هەوڵی کۆتایی وڵاتانی ئەوروپایە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە.

رۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو وڵاتە ئەوروپییانە، پەیامێکی بەپەلە دەگەیەننە عەراقچی، کە حکومەتی وڵاتەکەی دەبێت لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە رێککەوتن بکات.

عەباس عێراقچی، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەمریکا داوای گفتوگۆی کردووە نەک ئێمە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا ناچینە گفتوگۆوە تا ئەم هێرشانە نەوەستێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە  شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئێران  هەفتەیەکە بەردەوامە وبە شەپۆلی چڕ و پڕی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی یه‌كدی ده‌ده‌نه‌وه‌ .
2025-06-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.