سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كورژانی دوو بەرپرسی باڵای ئێرانی راگەیاند.
نها نیوز- هەواڵەکان
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، محەمەد كازمی، بەرپرسی هەواڵگریی سوپای پاسداران و جێگرەكەیان كوشت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، محەمەد کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران و حەسەن محەقیق جێگرەکەیان کردووەتە ئامانج و کوشتوویانە.
پێشتریش میدیا نافەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی سوپای پاسداران هێشتا لە ژێر داروپەردووی تاران گیریان خواردووە، میدیا و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هێشتا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە و ڕەتیان نەکردووەتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-06-2025 سوپای ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئێران دەستپێکرد، دوای کەمتر لە 20 سەعات دوای ئەوەش ئێران لە رێگەی مووشەکەوە دەستی بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کرد.شەوی رابردووش هێرشی هەردوولا بۆسەر یەکدی گەورەتر و کاریگەرتر بوو لە هێرشی شەوی پێشتر.
|