جیهان

ئێران بیر لە بژاردەیەکی ترسناک دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

فەرماندەیەکی پێشووی سپای پاسداران و ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت "ئێران بیر لە داخستنی  گەرووی هورمز یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكان لە جیهان دەکاتەوە" هۆشداریشیدا لەوەی ئەم سیناریۆیە بۆ ئەوروپا کارەساتبار دەبێت.

ئیسماعیل کەوسەری، فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و ئەندامی پەرلەمانی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان ڕایگەیاند، داخستنی گەرووی هورمز لە ژێر بیرکردنەوەدایە و ئێران باشترین بڕیار دەدات.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دەستمان بەتەواوەتی کراوەیە بۆ سزادانی دوژمن، وەڵامدانەوەی سەربازیش تەنها بەشێک بوو لە وەڵامدانەوەی ئێمە،  هۆشداریشیدا لەوەی ئەم سیناریۆیە بۆ ئەوروپا کارەساتبار دەبێت.

گەرووی هورمز یەكێكە لە گرنگترین و هەستیارترین رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و بەشادەماری خوێنی رەش دادەنرێت لە جەستەی ئابوری جیهاندا، ڕێگریکردن لە گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە مەترسی گەورە بۆ ئەوروپا دروست دەکات. 

نزیکەی لەسەدا 20 ی نەوتی جیهان و بەشێکی بەرچاوی گازی سروشتی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت. وڵاتانی ئەوروپا نەوت و گازی سروشتی شل (LNG) لە وڵاتانی کەنداو وەک سعودیە، قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاوردە دەکەن، کە بەشێکی زۆری ئەو گازە لە ڕێگەی گەرووەکەوە دەگوازرێتەوە.

 ئەگەر گەرووەکە بگیرێت، ئەوا نرخی نەوتی جیهانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و ئەوروپا و بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی پشت بە سووتەمەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستن، ڕووبەڕووی کەمیی وزە دەبنەوە.

بەپێی داتاكان، ڕۆژانە نزیكەی 18ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە گەرووی هورموزەوە رەوانەی جیهان دەكرێن.
 

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.