ئێران ماڵی نهتهنیاهۆی كرده ئامانج
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، هێرشە مووشەکییە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ماڵی سەرۆکی ئیسرائیلی کردە ئامانج.
کەمێک پێش ئێستا، هەندێک لە میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کردووە کە مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاراستەی وێستگەی کارەبای هادیرە و ماڵی نەتانیاهۆ لە قەیسەری کراوە.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە چەند تەقینەوەیەک لە تەلئەبیب بیستراوە.
به پێی ڕاپۆرته کان، ئه مه یه که م جاره که هێرشه کانی کۆماری ئیسلامی به ڕۆژی ڕووناک ئه نجام بدرێن.
رۆژی هەینی، ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" چەندین هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێراندا.
لەبەرانبەریشدا ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە مووشەک و دڕۆن بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان سەدان بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.ا
|