سێ وڵاتی ئەوروپی ئامادەیی خۆیان بۆ نێوەندگیری ئێران و ئیسرائیل راگەیاند
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات، دەستبەجێ بگەڕێتەوە سەرمێزی دانوستانەکان، وتیشی"پێویستە ئێران بیسەلمێنێت کە لە داهاتودا هیچ مەترسیەک بۆ سەر ئیسرائیل و ئەوروپا دروست ناکات".
یۆهانس وادفول لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی و فەرەنسا و بەریتانیا ئامادەن بۆ نێوندگیری بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی"کاتەکە هەستیارە و گرژییەکان خەریکە پەرەدەستێنن، بۆیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و سەقامگیری پێویستە لایەنەکان دانوستان دەستپێبکەنەوە."
وادفول وتیشی" پێشنیازی دانوستانی دەستبەجێ بۆ ئێران کراوە و هیوادارن تاران ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات، جەختیشی کردەوە لەوەی، نابێت ئێران هیچ مەترسیەک بۆ سەر ناوچەکە دروست بکات لەوانەش ئیسرائیل و ئەوروپا".
|