عێراقچی: ئەمریکا هاوبەشە لە هێرشەکانی ئیسرائیل
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات لە جەنگ دژی ئێران و پێویستە بەرپرسیارەتیی ئەو یارمەتیانە لە ئەستۆ بگرێت، دوپاتیشیکردەوە ئەوان شەڕ ناگوازنەوە بۆ وڵاتانی دەوروبەر".
عەباس عێراقچی لە میانی دیدارێک لەگەڵ بالیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکانی ولاتانی لە ئێران ڕایگەیاند: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، بەبێ ڕێکەوتن و پشتیوانی ئەمریکا هەرگیز نەیدەتوانی ڕوبدات و پێویستە ئەمریکا بەرپرسیارەتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران هێڵە سورە نێودەوڵەتییەکانی بڕیوە، جەختیشی کردەوە لەوەی تەلئەبیب هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی ناوێت و دیپلۆماسیەت ناخوازێت.
عێراقچی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد،ولاتەکەی ئامادەنییە لە هیچ ڕێکەوتنێکدا دەست لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرێت، وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیشیکردەوە، تاران جەنگ بۆ ولاتانی دیکە ناگوازێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی چەندین ئامانج لە ناوخۆی ئیسرائیل لەبەردەستدایە و هێرش دەکرێتە سەریان.
|