جیهان

ترەمپ: لەگەڵ پۆتین هاوڕابوین لەسەر ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکانی روسیا و تورکیا لەبارەی دوا پێشهات و ئاڵۆزبونی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا ئەنجامداوە و بەدرێژی باسی ئێرانیان كردوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، “دەبێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێ بێت”.

دۆناڵد ترەمپ  لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی تروش سۆشیال بڵاویكردەوە، کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونییەوە،  ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا  پەیوەندی پێوەكردوە، بە چڕی گفتوگۆیان کردوە لەبارەی  دواپێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەردولا لەسەر ڕاگرتنی جەنگەکە هاوڕا بون.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکییەکەی بە لەتەفۆن لەبارەی دۆخی ناوچەکە شەری نێوان ئیسرائیل و ئێران  گفتوگۆیان کرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردوەتەوە ئەردۆغان بە ترامپی راگەیاندوە، تورکیا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ئەوەی لەدەستی بێت ئامادەیە بیکات و ناوبژیوانی بکات.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.