جیهان

سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری وڵاتەکەمان سەرکەوتو بوە لە ڕێگریکردن و لەناوبردنی سێ موشەکی کروز و10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی. 

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوی ژمارە دوویدا بڵاویکردوەتەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە ڕێگریکردن و لەناوبردنی سێ موشەکی کروز و 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان فڕۆکەی بچووکی ئیسرائیل.

سوپای پاسداران باسی لەوەشکردوە، لەهەمان کاتدا لەدوا هێرشیان بۆ سەر تەلئەبیب وێستگەکانی بەرهەمهێنانی سوتەمەنی فڕۆکە و ناوەندی دابینکردنی وزەی درۆنیان کردوەتە ئامانج.

سوپای پاسدارانی ئێران دەشڵێت، ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن ئەوا بەشێوەیەکی توندترو بەرفروانتر وەڵامی دەدەنەوە.

هاوکات وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل کۆگای نەوتی شەهران و خەزێنەیەکی سووتەمەنی لە باشووری تاران کردە ئامانج. ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئۆپەراسیۆن و فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. 

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.