جیهان

تورکیا هاتە نێو بابەتەکە و کۆتا هێرشی ئیسرائیل ئەنقەرە دەبێت


نها نیوز- هەواڵەکان 

دەوڵەت باخچەلی، مەترسییەکی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ تورکیا و ئامانجی کۆتایی شەڕ و ئاڵنگارییەیە تورکیا دەبێت و پێویستە ئیسڕائیل لەڕێگای بەکارهێنانی هێزەوە بوەسترێنرێت، چونکە هیچ بژاردەیەکی تر نییە". 

ئەمڕۆ شەممە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مه‌هه‌په‌) لە ڕاگەیانراوێکدا باسی لەوە کرد: "ئەو هێرشە جارێکی دیکە ڕوخساری خوێناوی ئیسرائیلی ئاشکرا کردووە". 

وتیشی: "ئەم هێرشەی ئیسڕائیل نەوەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو هاوکات پەیامێکی ناڕاستەوخۆشە بۆ تورکیا، وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورە دراوە، ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورەیە و ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕ و ئاڵنگارییە، تورکیا دەبێت".

باخچەلی سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم هێرشەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، ڕایگەیاند: "ئیدارەی تیرۆریستی ئیسرائیل دوای ئەوەی هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە بۆ داخستنی مەودای دیدگای وڵاتەکەمان، بێگومان تورکیا لە جەوهەری پێشهاتەکاندایە و ئامانجی تێکدانی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر'ەو ئامانجی کۆتایی تورکیایە"." 

دووپاتیشی کردەوە:"ڕاگرتنی ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە هەم بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان و هەم بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە، پێویستە ئیسرائیل بە زۆر ڕابگیرێت، چونکە هیچ بژاردەیەکی تر نییە".
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.