فێڵە گەورەکەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ئاشکرا دەکرێت و؛ تاران فریوو دراوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەیەکی ئەمریکی، پێش رووداوی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران؛ واشنتن تارانی بە دانوستان "فریوداوە" و "غافلگیر" کردووە.
ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، کە ئێران خۆی بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل کاتێک ئامادە دەکرد ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن شکستی بهێنایە.
بەپێی رۆژنامەکە بێت، بەڵام تاران پێشبینی نەدەکرد ئیسرائیل بەر لەشەشەم خولی دانوستانەکان کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی حوزەیران لەعومان ئەنجام بدرێت، "هێرش بکات".
لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، سەرکردایەتی ئێران هەڕەشەکانی ئیسرائیلی بەو جۆرە لێکداوەتەوە کە پڕوپاگەندەیە و تەنیا بۆ گوشار خستنە سەر دانوستانەکە و ئیمتیازات وەرگرتنە، بەپێی رۆژنامەکە؛ بەڵام بووە هۆی ئەوەی ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئاسایش لاواز بێت و "ئەگەری زەبروەشاندنی ئیسرائیل بەر لەشکستهێنانی دانوستانەکان رەتبکاتەوە و بەدرێژەکێشانی دانوستانەکان فریوو درا".
هاوکات سەرکردەکانی ئێران بەر لەشکستهێنانی دانوستانەکان هێرشەکانی ئیسرائیلیان ڕەتکردووەتەوە و وتویانە کە ڕێوشوێنە خۆپارێزو پلان بۆ داڕێژراوەکان پشتگوێ خراون، ئەوەیش بە وتەی کاربەدەستانی ئێران ئەو "ئەنجامە کارەساتبارەکانی لێکەوتەوە".
لەلایەکی دیکەوە تایمز رونیکردووەتەوە، کە فەرماندە باڵاکانی سەربازی سەرەڕای هۆشدارییەکان لەبنکەیەکی تاران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە و لەو هێرشەدا بەکۆمەڵ کوژراون و ئەوەش توانای ئێرانی بۆ وەڵامدانەوەی بەپەلەی هێرشەکان پەکخستووە.
جگە لەوەش سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان وتووە "ئیسرائیل گورزێکی وێرانکەری لە سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی ستراتیجی ئێران داوە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی هێرشەکەی ئیرائیلەوە، شکستێکی گەورەی هەواڵگریی ئێران بەدیدەکرێت.
|