جیهان

یەکەم وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆم لەسەر ئێران هاتە دەنگ

نها نیوز- هەواڵەکان

پاکستان وەک یەکەم وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆم لەسەر ئێران هاتە دەنگ و پاڵپشتیی بۆ ئێران ڕاگەیاند لە بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی ئیسڕائیلدا و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، وەڵامدانەوەی تاران لە چوارچێوەی بەرگریکردنە لە سەروەریی ناوچەکە.

ئەمڕۆ شەممە، سەردار فەتحوڵلاخان میان خێل، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی پاکستان، لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی ئێرانی دراوسێمان دەکەین".

جەختیشی کردەوە لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ تاران کردەوە و داوای یەکگرتوویی نێوان ئیسلام و سەرکەوتن بۆ براکانی کرد. 

ئەو بەرپرسەی پەرلەمانی پاکستان، هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ناو دەبات و داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات بە ئەرکی خۆیان هەڵستن لە بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەکان.

وێڕای ئەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەلایەن ئاسیف عەلی زەرداری، سەرۆک کۆماری پاکستان و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئیدانە کرا، لەمیانی دوو بەیاننامەی جیادا دەشڵێن "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین ڕێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە دەستدرێژکاران".

17کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.