جیهان

سێ زانای ئەتۆمی دیکەی ئێران کوژران

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران کوژرانی سێ زانای دیکەی ئەتۆمی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند. 
 
بەگوێرەی ئێران، هەریەک لە عەلی بەکایی، مەنسوور عەسکەری و سەعید بورجی، زانایانی ئەتۆمی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە کوژراون.
 
وڵاتەکە پێشتر کوژرانی سێ زانای وڵاتەکەی پشڕاستکردبوویەوە، واتە تاوەکو ئێستا 9 زانای ئەتۆمیی ئێران کوژراوە.

رۆژی هەینیگرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجی لەنێو خاکی ئێراندا.

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا 78 کەس کوژراون و 320ی دیکە بریندار بوون.

لەبەرانبەریشدا ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە مووشەک و دڕۆن بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان نزیکەی 50 بریندار و کوژراوێکی لێکەوتەوە.

19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.