ئێران ماوەی داخستنی ئاسمانەکەی درێژ کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئێران ماوەی داخستنی ئاسمانەکەی درێژ کردەوە و هاوکات سووریا و لوبنان ئاسمانی وڵاتەکانیان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 14-06-2025، کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا تا کاتێکی نەدیار درێژ کرایەوە.
لە لایەکی دیکەوە دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنیی سووریا کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەوانی مەدەنیدا ڕاگەیاند.
هاوکات هێڵی ئاسمانیی لوبنان کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا "بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ناچاربووین بۆ چەند کاتژمێرێک ئاسمانی وڵاتەکەمان دابخەین."
ئەوەش لە کاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ، دەستەی فڕۆکەوانیی ئوردنیش کرانەوەی ئاسمانەکەی و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاندبوو.
|