باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل: شەوێکی قورسمان تێپەڕاند
نهانیواز-هەواڵەکان
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکی قورسیان تێپەڕاندوە و دەڵێت، "پێنج جار ناچار بوم بچمە پەناگەوە".
مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاندوە؛" بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل شەوێکی قورسیان تێپەڕاندوە ئێران شەش جار هێرشی موشەکیی ئەنجامداوە".
دەشڵێت"بۆ پاراستنی گیانی خۆم پێویستی کردووە لەکاتی شەودا پێنج جار بچمە پەناگەوە بۆ خۆ حەشاردان".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەرەبەیانی دوێنێ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ ئێران دەستپێکرد و لە کاردانەوەشدا شەوی رابردوو ئێران چەندین جار ئیسرائیلی کردە ئامانج.
|