خامنەیی هەڕەشە جدیەکەی لە ئیسرائیل راگەیاند
نها نیوز- هەواڵەکان
ڕابەری باڵای ئێران لەسەر هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆسەر وڵاتەکەی هاتە دەنگ و هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، ئایەتوڵڵا عەلى خامنەیی ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا وتی:" هێزە چەکدارەکانمان بە بەهێزیەوە هەڵسوکەوت دەکەن ئیسرائیل بەدبەخت دەکەن".
خامنەیی، دەشڵێت:" ئیسرائیل لەم تاوانەی ئەنجامی دا بە سەلامەتی رزگاری نابێت گەل متمانەی هەبێت، لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل کەمتەرخەمیی ناکەین".
ڕابەری باڵای ئێران، جەختیش دەکاتەوە:" ئیسرائیل بەبێ زیان لەم تاوانە ڕزگاری نابێت، گەلی ئێران دڵنیا دەکەینەوە وازناهێنین لەوەى دەستمان پێکردوە".
|