جیهان

ناتانیاهۆ دانی بە مەترسییەک بەرامبەر بە ئێران نا

نها نیوز- هەواڵەکان 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، پێشبینی دەكەین روبەڕووی چەند شەپۆلێكی هێرشی ئێران ببینەوە، ئاماژە بەوەش دەکات، پێش هێرشەکەیان ئەمریکایان لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا وتی: پێشبینی دەكەین روبەڕووی چەند شەپۆلێكی هێرشی ئێران ببینەوە. 

دەربارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران، ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کرد: هەڵوێستی ئەمریكا بۆ ئەمریكییەكان خۆیان بەجێدەهێڵم، پێشوەختە ئاگادارمان كردوون و زانیارییان لەسەر هێرشەكە هەبووە، چی دەكەن؟ ئەوە بۆ سەرۆك (ترەمپ) بەجێدەهێڵم، ئەو بەشێوەیەكی سەربەخۆیانە بڕیارەكانی دەدات. 

دەشڵێت: من لەجیاتی ئەو (ترەمپ) قسە ناکەم، ئەو بە قەناعەت و ئیرادە ئەو کارە دەکات، وتی ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، هەروەها ناتوانێت توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت.
2025-06-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.