جیهان

ترەمپ پەیامێکی کەمەرشکێنی دیکە ئاڕاستەی ئێران دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

دوای ئەوەی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ لەپەیامێکیدا، باس لەوە دەکات، ئەمریکا دەرفەتی بە ئێران دا بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵام هیچ نزیکبوونەوەیەک لە دانوستانەکان بەدینەکرا، ئێستاش ئێران دەبێت دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە پێش ئەوەی هەموو شتێکی لەدەست بچێت، چونکە هێرشەکانی داهاتوو توندتر دەبن بۆی.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی (تروس سۆشیاڵ) بڵاوی کردەوە: "من دەرفەتم دا بە ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بە بەهێزییەوە پێم وتن تەنها ئەوە بکەن، ئەگەرچی هەوڵیان دا نزیک ببنەوە لە دانوستانەکانی پەیوەست ئەتۆمی، بەڵام هیچ نزیکبوونەوەیەک لە دانوستانەکان بەدینەکرا ".

نووسیوشیەتی: " پێم وتن دۆخەکە خراپتر دەبێت لەوەی ئەوان پێشبینیییان کردووە، بەشێک لەو بەرپرسە توندڕەوانەی ئێران کە بە زمانێکی زبر قسەیان دەکرد، نەیاندەزانی چییان بەسەر دێت، ئێستا لەژیاندا نەماون و کۆتاییان پێ هات".

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە: " کاتی ئەوە هاتووە ئەم دۆخە کۆتایی پی بهێنرێت و ئێران دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە، پێش ئەوەی هەموو شتێکی لەدەست بچێت، چونکە هێرشەکانی داهاتوو توندتر دەبن بۆی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە"شێری بە ئاگاهاتوو" بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران.

هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی فەرماندە باڵاکانی هێزی چەکداری ئێران، لەنێویاندا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالار، هەروەها شەش زانای دیاری ئەتۆمی ئێران.

20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.