جیهان

ئێران کۆبونەوەی دانوستانەکەی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە

نها نیوز- هەواڵەکان

لەکاردانەوەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێران دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی بەشداری لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ناکات کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە 15ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچن. 
 
ئەمڕۆ هەینی، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران وەک حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، ئێران بڕیاری هەڵوەشانەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دا.
 
ئێران بە فەرمی، ئەمریکای بە هاوکاریکردن و بەرپرسیار لە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سەختیش دەکات، لە بەرامبەردا، ئێران یەکەم وەڵامی سەربازیی خۆی بە ناردنی 100 درۆن بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد.
 
لە ماوەکانی ڕابردوودا، پێنج گەڕی دانوستاندنی ئەتۆمی لەنێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەچوون.
23کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.