جیهان

ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

سوپای ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگەیاند، دەشڵێت" سەرکردەکەی داعش بەشداربووە لە پلاندانان و هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی".

ئەمشەو پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کوژرانی “ڕەحیم بۆیف” یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە باکوورئ ڕۆژائئوای سووریا ڕاگەیاند.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکردەکەی داعش بەشداربووە لە پلاندانان بۆ چالاکییە دەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە کە هەڕەشەیان لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و مەدەنییەکان دروست دەکرد.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕاشیگەیاند ڕەحیم بۆیف ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژراوە.

 
2025-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.