نێردەی دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی تاران بۆ هەر هێرشێکی ئیسرائیل کوشەندە دەبێت
نهانیوز-هەواڵەکان
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە کۆبوونەوەیەک لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند وه‌ڵامی تاران بۆ هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كوشنده و وێرانکەر ده‌بێت".
ئەمرۆ پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی داوه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تاران له به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامێكی توند و كوشنده‌ی بۆ ئیسرائیل ده‌بێت و به‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی به‌رگرییه‌كه‌ی زاڵ ده‌بێت و زیانێكی زۆری گیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت. .
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوو گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا پەرەی ئەستاندووە و دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوە لەوەی کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێڕش بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات
|