جیهان

دوو وڵاتی زلهێز کۆتاییان بە کێشەکانیان هێنا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" ئەمریکا لەگەڵ چین گەیشتوەتە ڕێککەوتنێکی بازرگانیی نوێ و بەو پێیەش، ئەمریکا موگناتیس و کانزای دەگمەن لە چین هاوردە دەکات و لە بەرانبەریشدا بە ڕێژەی ٥٥٪ باج لەسەر هاوردەی چینی دادەنرێت".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ ئاشکرای کرد" ڕێکەوتنێکی بازرگانیی نوێ لە نێوان واشنتۆن و پەکین واژۆ کراوە"

ترەمپ لە پەیامەکەیدا روونیشی کردەوە" باجی سەر کاڵا چینییەکان لە ٣٠ % بۆ ٥٥ % بەرز دەبێتەوە و ئەمریکا لەبەرانبەردا، موگناتیس و کانزای دەگمەن لە چین هاوردە دەکات، دەشڵێت، چین بە ڕێژەی ١٠٪ باج لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوە، ڕێگە بە خوێندکارانی چینی دەدرێت لە زانکۆکانی ئەمریکا درێژە بە خوێندن بدەن...

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.