سەرۆکی ئەمریکا: پێناچێت لەگەڵ ئێران بگەین بە ڕێککەوتن
نهانیوز-هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" پێناچێت لەگەل ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێکبکەون، وتیشی بەڕێکەوتن یاخود ڕێکنەکەوتن ئێران نابێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند" لە ئێستادا کەمتر دلنیایە لەوەی لەگەل ئێران ڕێکەوتنێک لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی بکرێت".
ترەمپ جەختیشی کردەوە لەوەی بە ڕێکەوتن بێت یا خود نا ڕێگە بە ئێران نادرێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بۆیەش زۆر گرنگ نییە ئێران ئامادە نەبێت ڕێکەوتنێک واژۆ بکات.
قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتو گەڕی شەشەمی ئەم دانوستانانە بەردەوام بێت.
|