نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بە دابەزین کرایەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ خوار 67 دۆلار دابەزی.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025 نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک نزمبووەوە.
هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە بە 64 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەرچەندە چین و ئەمریکا لەسەر چوارچێوەیەک گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکانی نێوانیان، بەڵام هێشتا ناڕوونی هەیە سەبارەت بە رێککەوتنەکە و دەبێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەسندی بکات.
|