جیهان

ئەمریكا زمانی بەرامبەر بە ئێران توندتر دەكات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمریكا، زمانی بەرامبەر بە ئێران توندتر دەكات وجەخت لەوەدەکاتەوە کە پلان و بژاردەیان بۆ ترەمپ و وەزیری بەرگری ئامادە کردووە، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران.

 لەدوای پێنج گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا هەڕەشەی ئەم دوو وڵاتە لە یەکدی بەردەوامە و دانوستانەکان بەچەقبەستویی ماونەتەوە، ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی بەهێزی پیشیاندا، لەپێناو رێگریكردن لەوەی  تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی شەڕانگێزتر بووە لە دانوستانەکانی لەگەڵ رۆژئاوا. 

ترەمپ وتیشی" ئێران زۆر جیاوازتر لە چەند رۆژ لەمەوبەر رەفتار دەکات و، هەڵسوكەوتەكانی بە "نائومێدکەر و كتوپڕ" وەسف کرد.

ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، ئەمڕۆ بە لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند" پلان و بژاردەیان بۆ ترەمپ و وەزیری بەرگری ئامادە کردووە، لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران".

ئاماژەی بەوەشکرد، پەنابردن بۆ چارەسەری سەربازی لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، بۆ ئەوەش بژاردەی زۆریان خستووەتە بەردەم ترەمپ و وەزیری بەرگریی.

كۆریلا جەختیشكرد بریكارەكانی ئێران له لاوازترین دۆخی خۆیاندان، ئاستەنگی هەرە گەورە  حوسییه کانی یەمەنن.

 
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.