جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوری تارانە و دانوستانی لەسەر ناکەین


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوری تارانەو و دانوستانی لەسەر ناکەن"، دەشڵێت" تا ئێستا وادەیەک بۆ گەڕی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا رانەگەیەنراوە".

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند" تاران بەم زوانە لە ڕێگەی عومانەوە پێشنیارێک پێشکەشی لایەنی ئەمریکی دەکات و دەشڵێت "ئەمریکا دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە"، جەختی کردەوە لەوەی کە  تا ئێستا هیچ شتێکی نوێ لەبارەی گەڕی نوێی دانوستانەکان لەبەردەستدا نییە.

سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم، بەقایی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، "مەرج نییە هەمو وڵاتێک کە یۆرانیۆم دەپیتێنێت بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەبێت،  وتیشی" بۆ تاران پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێکی دانەبڕاوە لە خولی دروستکردنی سووتەمەنی ئەتۆمی و دانوستانی لەسەر ناکەن.

لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، "ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیازی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پێشکەش دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە وەڵامەکە بە نووسراو دەبێت و لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە دەگەیەنرێت".
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.