نها نیوز- هەواڵەکان
ئێران بە توندی ڕەخنە لە ڕاپۆرتێکی نوێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەگرێت و ئێسرائیلیش بەوە تۆمەتبار دەکات کە کردەوەی تێکدەرانەی لە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی ئەنجام داوە .
ئەمڕۆ شەممە 7ی حوزەیرانی2025 ئێران راگەیەندراوێکی لەبارەی راپۆرتەکەی رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتبوو، لەکاتی پشکنینی بەشێکی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران "گەردیلەی مەترسیدار" دۆزراونەتەوە.
لە بارەی ئەو راپۆرتە ئێران دەڵێت "ئێسراییل کردەوەی تێکدەرانەی ئەنجام داوە وگەردیلەی مەترسیداری لە ناو بنکەکە بڵاو کردوتوەوە".
دەشڵێت "نەبوونی هیچ بەڵگەیەک لە راپۆرتەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس لەسەر بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بە مەبەستی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە، دووبارە ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێمە دەسەلمێنێت".
رۆژی 31ی ئایاری 2025 راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاوکرایەوە، تێیدا باس لەوە کرا، ئێران نزیکەی 408.6 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە رێژەی 60% هەیە، کە 133.8 کیلۆگرامی لە مانگی شوباتی ئەم ساڵەوە بەرهەمهێندراوە، ئەوەش مایەی "نیگەرانیی جیدی"یە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئێران تەنیا وڵاتە کە خاوەن چەکی ئەتۆم نییە و یۆرانیۆمی پیتێندراوی 60%ی هەیە.
ئێران لە راگەیەندراوەکە دا جەختی لەوە کردووەتەوە، هیچ بەڵگەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو وتەیە نییە کە وزەی ئەتۆم لە ئێران بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازی یان دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێندرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەکە ئامازە بەوە کراوە، بەرپرسانی ئەمنیی وڵاتەکە هەندێک بەڵگەیان دەستکەوتووە کە پشتڕاستی دەکەنەوە، خراپەکاری یان کاری دووژمنکارانە" هۆکاری هەبوونی ئەو گەردیلە "زۆر مەترسیدارانەن" لە بنکە ئەتۆمییەکاندا.
هەر ئەمرۆش سهرچاوهكانى ههواڵى ئێران بڵاویان کردەوە، دهزگاى ئیتڵاعات توانیویهتى سهركهوتوبێت لەبەدەستهێنانی ژمارهیهكى زۆر بەڵگەنامەی ستراتیژییو هەستیاریی ئێسرائیل، دهشڵێن، "ئهوهەزاران بەڵگەنامانانهى بهدهستهاتون، پەیوەستن بەپڕۆژەو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێسرائیل.
ئەم راپۆرتەی ئێران لە کاتێدایە کە ئەو مۆڵەتەی لە بەردەستی دا بوو بۆ دانووستان لە گەڵ ئەمریکا خەریکە کۆتایی دێت و ترەمپ لە دوا لێدوانیدا رایگەیاندوە، ئێران هیچ رێگەیەکی لە بەردەم دا نەهێشتووەتەوە و پێویستە بە خێرایی بریار بدات.