جیهان

پزیشکیان: نامانەوێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنین

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە ئەوان لەبواری ئاشتیدا سوود لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند: " سەرباری ئەوەی وڵاتەکەی توانی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەلایەن رابەری باڵاوە فتوای حەرامكردنی دراوە و تاران ویستی نییە ئەو جۆرە چەكە بەرهەمبهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێران دەیەوێت بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبواری ئاشتیدا و بۆ بەدەستهێنانی وزەی كارەبا بەكاربهێنێت.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پێویستە، بۆیە هەرگیز واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنن و جەختیشكردەوە كە تاران هەوڵی خاوەندارییەتی چەکی ئەتۆمی نادات.

پێشووتریش، محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دووپاتی کردبووەوە لەوەی، ئێران بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی لەبواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، یەكێك لەو وێستگانەش لە بوشێهرە كە توانای بەرهەمێهانی 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و لە ساڵی ڕابردوودا 7.3 ملیار کیلۆ وات کارەبای بەرهەمهێناوە.

2025-06-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.