جیهان

ترەمپ، هاتنی هاوڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا، هاتنی هاوڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرد، کۆشکی سپیش هۆکارەکەی بۆ پشتیوانی کردنیان لە تیرۆر دەگەرێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بریارێکی نوێیدا بە فەرمی هاتنی هاوڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرد وهاتنی هاوڵاتیانی 7 وڵاتیشی بۆ ئەمریکا سنووردار کرد، بەپێی ڕاپۆرتی سی بی ئێس دەکرێت لە هەندێک حاڵەتدا قەدەغەی گەشتکردن هەڵبگیرێت.

ئەفغانستان، ئێران، یەمەن، لیبیا، سودان، سۆماڵ، ئیکواتۆریال گینیا، چاد، کۆنگۆ، بۆرما، ئێریتریا و هایتی ئەو 12 وڵاتەن کە بەپێی بریاری نوێی ترەمپ چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانیان بۆ ئەمریکا قەدەغە کراوە.

لە بریارەکە دا هاتووە ئەو هاوڵاتیانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی ئەمریکا بن یان پێشتر ڤیزەی چوونە ناو وڵاتەکەیان وەرگرتبێت.بڕیارەکە لە 9ى ئەم مانگەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

کۆشکی سپی هوکاری دەرکردنی بریارەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بوونی بەهێزی گروپە تیرۆریستیەکان یان پشتیوانی کردنیان لە  تیرۆر لە هەندێک وڵاتدا  هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

کۆشکی سپی راشیگەیاند، ئێران سپۆنسەری تیرۆرە، هاوکارییەکی خراپی لەگەڵ ئەمریکا هەیە لە دەستنیشانکردنی هەڕەشەکان و سەرچاوەی کردەوە تیرۆریستییە جیهانییەکانە و ڕەتیکردووەتەوە هاووڵاتیانی دیپۆرتکراوی خۆی قبوڵ بکات.

پێشتریش ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧دا  بریاری قەدەغەکردنی  هاتنی ٧ وڵاتی بۆ ئەمریکا  دەرکرد کە بریتین بوون  لە عێراق، سوریا، ئێران، سودان، لیبیا، سۆماڵ و یەمەن.

 
2025-06-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.