وەزیری بەرگری تورکیا: هیچ پلانێکمان نییە بۆکشانەوەی سەربازەکانمان لە سوریا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی بەنیاز نییە هێزەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت" لە پشتی پەردەوە بەرەوپێشچون لە ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و سوریا هەیە".
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند" وڵاتەکەی هیچ نیاز و پلانێکی نییە هێزەکانی لەسوریا بکشێننەوە و راشیگەیاند: سەربازەکانیان لەو وڵاتە مەشق و ڕاوێژ پێشکەش بە هێزە چەکدارەکانی سوریا دەکەن".
هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکی تەلفیزیۆنیدا لە گەڵ میدیای فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند": لەدوای ڕێککەوتنی 10ی ئازار لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە وەک ئەوەی دەردەکەوێت بەرەو پێشچونێکی ئەوتۆ بەدی نەهاتووە".
ئەو وەزیرەی تورکیا ڕاشیگەیاند" پێشکەوتنی بەرچاو لە پشت پەردەوە ڕوودەدات و جەختیشیکردەوە، کە کێشەی سەرەکی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا هاوکارییەکانی واشنتنە بۆ هەسەدە، لە ماوەی ڕابردوش نزیکبونەوەیان زۆر بووە".
|