ئێسرائیل هەڕەشەی تووند لە ئەحمەد شەرع دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری بەرگری ئێسرائیل هەڕەشە لە سووریا دەکات و شەرع، بە بەرپرسیاردەزانێت لە هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر وڵاتەکەیان.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئێسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بە هێرشێكی موشەكی لە سوریاوە بۆ سەر وڵاتەكەی بڵاویكردەوە، ئێمە ڕاستەوخۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بە بەرپرسیار دەزانین لە هەر هەڕەشە و هێرشێك لە سوریاوە كە دەكرێتە سەر ئێسرائیل.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، پارت و لایەنی زۆر هەیە لە سووریا کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیانەوێت ناوچەکە ناسەقامگیر بکەن، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە بەرپرسیاریەتی خۆیان هەستن و ئێسرائیل لە هێرشەکانیان ڕابگرن.
دوا بە دوای قسەکانی کاتز، سوپای ئێسرائیل ڕایگەیاند، باشوری سوریایان بۆردومان کردوە، دوای ئەوەی، دو موشەک لەو وڵاتەوە ئاراستەی خاکی ئێسرائیل كراوە و لە ناوچە یەکی سووریا کەوتونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت.
ئەمە لە کاتێدایە کە ئەمرۆ چوارشەممە گرووپێکی چەکداری فەڵەستینی لە سووریا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر ئێسرائیلیان لە ئەستۆ گرت.
|