جیهان

داوای ئاگربەستێکی بەپەلە و دەستبەجێ لە غەززە دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوان و پلان بۆ داڕێژراوەی ئێسرائیل بۆ سەر غەززە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ، داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و بەردەوام لە غەززە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات، تێیدا داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و بەردەوام لە غەززە دەکات، کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ڕێزی لێبگیرێت.

بڕیارنامەکە لە لایەن 10 ئەندامی کاتیی ئەنجوومەنەکەوە پێشکەش کراوە، ئەگەر پەسەند بکرێت ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت، داوای ئازادکردنی هەموو ئەو بارمتانە دەکات، کە لە دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر باشووری ئێیسرائیل لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرا بوون.

 لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا دۆخی مرۆیی غەززە بە کارەساتبارەسف دەکات و هەروەها داوای دەستبەجێ و بێ مەرجی لادانی ڕێگرییەکانی بەردەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات.

ئێسرائیل لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕێکی بەرفراوانی لە کەرتی غەززە دەست پێ کرد، ئەمەش دوا ئەوە دێت، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئێسرائیل، لە هێرشەکەشدا هەزار و 538 هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی کوژران کە 286 ئەفسەر و سەرباز و 764 کەسی مەدەنی بوون و 248 کەسیش بە بارمتە گیران.

 
2025-06-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.