نها نیوز – هەواڵەکان
دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی ئاژانسی ئاکسیۆس و رەتکردنەوەی پێشنیارەکەی لە لایەن تارانەوە ترەمپ بریاری یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە ئیران راگەیاند و دەڵێت" رێگە بە هیچ پیتاندنێكی یۆرانیۆم نادەین!
بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی ئەکسیۆس کە لە دوو سەرچاەوی ئاگادارەوە دەستی کەوتوە، دوو رۆژە تاران پێشنیارێکی نوێی واشنتنی بە دەست گەیشتوە، له پێشنیارەکە دا هاتووە ئێران ڕێگه‌ی پێدەدرێت، پیتاندنی سنورداری یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له چوارچێوه‌ی دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردولادا دیاری ده‌كرێت.
ئه‌م پێشنیازه كه ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه به نیشانه‌ی نه‌رمی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه وه‌سفیان كردوه، پێچه‌وانه‌ی لێدوانه گشتییه‌كانی هه‌ردو نوێنه‌ری كۆشكی سپی ستیڤ ویتكۆف و ماركۆ ڕۆبیو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه، كه چه‌ندینجار جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه واشنتن ڕێگه به هیچ جۆره پیتاندنێك نادات له ناوخۆی ئێران و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ژێرخانی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كات.
لە راپۆرتەکە دا هاتووە، پێده‌چێت ئه‌و پێشنیازه گرژییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی تره‌مپ و حكومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زیاتر بكات، كه له‌مێژه داوای سیاسه‌تی توندتر به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌كات و هه‌ر سازشێكی ره‌تكردۆته‌وه كه ڕێگه‌ی پێبدات توانای ئه‌تۆمی بپارێزێت، هه‌رچه‌نده سنوردار بێت.
لە نوێترین پێشهات دا دوابە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە ترەمپ بریارێکی یەکلاکەرەوەی لە سەكۆی " تروس سۆشیال" بڵاو کردەوەو رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنە گریمانە كراوەكەمان، رێگە بە هیچ پیتاندنێكی یۆرانیۆم نادەین!
هاوکات، کەناڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە رایگەیاندووە: ئەو گڕوتینەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە قۆناغی یەکەمدا بەخۆیەوە بینی، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی، لە داڕمان نزیک بووەتەوە.
ئەمە لە کاتێدایە، دوێنێ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەتا ئەمریکا سزاکانی سەروڵاتەکەیان هەڵنەگرێت، هیچ پێشنیارێکیان قبووڵ ناکەن، جەختیشی کردەوە ئێران داوای گەرەنتی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان.