ئەمریکا لە قازانجی ئێران بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردوە، کۆشکی سپی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی وڵاتەکەی کردوە بۆ راگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ بەسەر تاراندا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی، ئاشکرای کرد، کارۆلین لیڤیت - وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی وڵاتەکەی کردوە، بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ بەسەر ئێراندا.
هەروەها، کۆشکی سپی هەواڵی راگرتنی سزای نوێی بەسەر تاراندا رەت نەکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، هەر بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە سزاکان، لەلایەن کۆشکی سپی یان دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، ڕادەگەیەنرێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، سزاکانی ئەمریکا بەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێراندا وەک خۆیان دەمێننەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێران دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ واشنتۆن بۆ دەستکەوتنی کات و کەمکردنەوەی دۆخەکە دەقۆزێتەوە.
|