ئۆکرانیا بە 117 درۆن قوڵایی خاکی ڕوسیای کردە ئامانج
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لهچوارچێوهی ئۆپهراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆکە، 41 فڕۆكهی رووسیامان کردە ئامانج ڕوسیاش دەڵێت، "وەڵاممان دەبێت".
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆکی ئۆکرانیا، رۆژێک بەرلە دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێگەی 114 درۆنەوە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی بۆسەر قوڵایی رووسیا ئەنجام داوە کە بە ناوی ئۆپەراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆکە ناوی دەبات.
دەزگای هەواڵگریی و خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا SBU رایگەیاند، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ئەوان، رووسیا لەو هێرشەدا زیانی حەوت ملیار دۆلاری لێکەوتووە.
دوابە دوای هێرشەکان وهزارهتی بهرگری ڕوسیا ئاماژهی بهوهدا كه ههمو ئهو هێرشانهی كراوەتە سەر فرۆکەخانەکان بهرپهرچدراونهتهوه.
زیاتر لە سێ ساڵە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکردووە. لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت جەنگەکە کۆتاییبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لە چەند ئاگربەستێکی کورتمەودا و رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی دیل کۆتایی هاتنی جەنگی لێ نەکەوتووەتەوە.
|